Sign in or 

| Version | User | Scope of changes |
|---|---|---|
| Nov 1 2008, 6:23 AM EDT (current) | peacefulplanet1 | 1017 words added |
| Nov 1 2008, 6:16 AM EDT | peacefulplanet1 |
| بۆچی ئەمریکای لاتین شکستی هێنا |
نووسینی: ماریا ڤارگاس لیۆتسا وەرگێڕانی: نارین محەمەدی کاتێک کە لە ساڵی 1958 سەردانی ئێسپانیام کرد، ئەمەقسەی سەر زاری خەڵک بوو کە "ئێسپانیا ئامادەیی دێموۆکراسی نییە و ئەگەر فرانکفۆرت لە ناو برَوات گۆڕمۆڕە دەبێت. لەوانەی شەرَێکی ناوخۆیی تر!" ئەڵبەت، ئەمە ئەو شتەی کە روویدا نەبوو. دیکتاتۆری رووخا، هەنگاوێک بەرەو دیمۆکراسیەکی شایانی ستایش، یان تەنانەت دەتوانین بڵێن ئەو دیموکراسیەی لە ئێسپانیا روویدا لەوە بەدوا زۆر سەرکەوتوو بوو. لەوێدا یەکگرتنەوەیەک لە نێوان هێزە سیاسیەکاندا روویدا کە پایەداریەکیەکی حەیاتی بۆ ئەو ولاتە بەرهەم هێنا کە ئەو بەراییە دەدات بە دیموکراسی ئیسپانیا کە لە بەرانبەر ئەو تەلاشانەی بۆ شۆڕش و کوودتا ئەنجامدەدرێن توانای بەرنگاری هەبێت. هیچ کەسێک ناتوانێت حاشا لەوە بکات کە ئێسپانیا یەکێکە لە چیرۆکە خۆشەکانی دەورانی مۆردێن و ئەمە لە پێواژەیەکی چکۆلەدا نییە، چونکوو زۆرینەیەکی گەورە لە ئێسپانیۆلیەکان توانیان بە برَواگەلێکی سیاسی زۆر جیاواز لەیەک بەپێی رەوتێکی بەرانبەر ئەو بۆچوونە هاوبەشانەی کە دەبنە هۆی وەگەر کەوتنی رێکخراوەکان و پێشکەوتی نەتەوەکە، سەقامگیر بکەن. بۆچی ئاوەها فەزایەک لە ئەمریکای لاتین بوونی نییە؟ بۆچی تەلاشەکانی ئێمە بۆ مۆدێڕنیزە کردنی ئەوێ لەگەڵ شکست رووبەڕوو دەبێتەوە؟ من پێم وایە پێشکەوت و گەشەی شارستانیە دەبێت هاوکات بێت لەگەڵ پێشکەوتی ئابووری، سیاسی، کولتووری و ئەڵبەت ئەخلاقیش. لە ئەمریکای لاتین یەکێک لەو هۆکارەکانی شکستی رێکخراوەکانی ئێمە، نەبوونی بڕوای زۆربەی خەڵکە بە رێکخراوەکان. رێکخراوەکان ناتوانن لە ولاتێکدا پێشبکەون مەگەر ئەوەیکە بڕوای خەڵکیان لە پشتەوە بێت. ئەگەر بە پێچەوانەوە خەڵک بێبڕواییەکی بنەرەتیان بە رێکخراوەکان هەبێت ئەوان نەک ئەوە وەک دەستەبەری ئەمنیەتی یان عەداڵەت نازانن، بەڵکوو بە تەواوی لە دژی ئەوە دەیبینن. من کاتێک کە لە بریتانیا بووم پێم سەیر بوو کە کاتێک لە بەردەم دایرەی پۆلیسەوە تێدەپەڕیم نەدەترسام، بەڵام لە پێروو تەنانەت بە بینین یەک پۆلیسیش تووسی ترسێکی تایبەت دەبووم وەک ئەوەی ئەو پۆلیسە بۆ من نوێنەری مەترسیەکی سیاسی بێت. پۆلیس لە بریتانیا هیچ کات بۆ من هەستی بێبرَوایی و مەترسی نهێنی درووست نەکردووە. لەوانەیە هۆکاری ئەوە بووبێت کە من ئەو پۆلیسانەم بە بێ چەک دەدیت یان لەوانەیە هۆکارێکی سادە بێت ئەویش ئەوەیکە پۆلیس وادیارە لە بریتانیا ئەرکی خزمەت کردن بە خەڵکی هەیە. ئەوان وا نایەنە بەرچاو کە بە هۆی جلوبەرگ و چەک و باتۆمیانەوە بیانەوێت دەسەڵاتی خۆیان نمایش بدەن. بەڵام لە پێروو وەکوو زۆربەی شوێنەکانی ئەمریکای لاتین، شارۆمەند هەرکات کە لەگەڵ پۆلیسێک رووبەڕوو دەبنەوە هۆکاری خۆیانیان هەیە بۆ ئەوەیکە هەستی ترس و هەراسیان هەبێت. بۆیە دوور نییە کە ئەو پۆلیسە لەو جلوبەرگەی نەک بۆ خزمەتی خەڵک بەڵکوو بۆ داتەکاندنی گیرفانی خەڵک کەڵک وەربگرێت! چاکسازی ناتەواو لە پێروو چاکسازیەک کە بە شێوەیەکی ناتەواو قەبووڵ بکرێت خراپترە لە نەبوونی چاکسازی بە شێوەیەکی تەواو. پێروو نموونەەیکی باشە لەم نموونانە. ئێمە لە سەردەمی دیکتاتۆریەتی فووجی مووری و مۆنتێ سینۆس لە نێوان ساڵەکانی 1990 تا 2000 شتێک کە وەک چاکسازی لیبێراڵی بنەرەتی دەهاتە بەرچاومان هەبوو. نووسینگە دەوڵەتیەکان زۆرتر لە هەر وڵاتێکیتر لە ئەمریکای لاتین بوون بە کەرتی تایبەت، بەڵام ئەم تایبەتی کردنە چۆن ئەنجام درا؟ پاوانکاری گشتی گۆڕدرا بۆ پاوانکاری تایبەتی و بۆچی ئەم تایبەتی کردنە ئەنجام درا؟ نە بەو بۆنەوە کە دەبوایەت تایبەتی کردن ئەنجام بدرێت، ئێمە لایەنگری ئابووری ئازاد، پشتگیری لە کەرتی تایبەت دەکەین، چونکوو ئابووری ئازاد پەرە دەدات بە کێبەرکێی و هێزی کێبڕکێ بۆ باشتر کردنی کالاکان، بە نرخێکی کەمتر و بۆ دابەشکردنی دارایییە تایبەتیەکان لە نێوان کەسانێک کە خاوەنی ئەوانە نین، هەروەها کە بۆ دیمۆکراسی پێشکەوتووەکانی رۆژئاوا ئەنجامدراوە. ئەمە ئەو شتەیە کە لە پرۆسەی تایبەتی کردن لە بریتانیای گەورە ئەنجامدراوە و بینیومانە. بە شێوەیەک کە داراییە تایبەتیەکان بە شێوەیەکی زۆر باش لە نێوان خاوەن بەش و کرێکارەکانی کۆمپانیا تایبەتیەکان دابەش بکرێت. لە پێروو ئەمە ئەنجامدرا تاکوو کۆمەڵێک لە بەرژەوەندیەکانی خاوەن کارخانەکان، کۆمپانیاکان و خودی خاوەن دەسەڵاتەکان دەوڵەمەندتر بکاتەوە. چۆن خەڵک دەتوانن بڕوامان پێبکەن ئەو کاتەی کە پێیان دەڵێن کەرتی تایبەت بۆ پێشکەوتنی میللەتێک پێویستە، ئەگەر تایبەتی کردن بۆ خەڵکی پێروو بەم مانایە بێت کە وەزیران و سەرەک کۆمار فووجی مووری بە شێوەەیکی سەرنجڕاکێش خۆی بەهێز بکاتەوە، ئەوەش کە ئەو کۆمپانیانەی کە وان لە ژێر مالکیەتی وەزیرانی فووجی مووری و دارودەستەکەی، تەنیا ئەو شەریکانە بن کە سوودێکی گەورە لە ماوەی دیکتاتۆریەتیان وەدەست هێنا. بەو بۆنەوە کاتێک کە خەڵک خڵەتێنەران دەڵێن: بەرپرسی"کارەساتی پێروو و کارەساتی ئەمریکای لاتین نیئولیبێراڵەکانن،" خەڵکانێک کە سەرکوت و چەوساوەن بڕوایان پێدەکەن چونکوو ئەوانە پێویستیان بە خەتابارێک هەیە کە بەرپرسایەتی هەموو رووداوە تاڵەکان بگرێتە ئەستۆ، بۆیە ئەوان لە ئێمە نیئۆلیبێڕاڵەکان بێزارن. دەوڵەتی ئاڵجێندرۆ تۆڵدۆ هەوڵی دا کۆمپانیگەلێکی زۆر لە ئاری کووپا – شارێ زاینگەی من - تایبەتی بکاتەوە، شارۆمەندان بە کۆمەڵ رژانە دەرەوە و بەردەڕێژیەکانی سەر شەقامەکانیان هەڵکەند و تەواوی شەقامەکانیان پڕ کرد لە سەنگەر و تایبەتی کردنیان راوەستاند، ئەگەر کەسێک سەرنجی رێژەی رۆژنامەکان بدات نەفامانە و بە تەواوی تۆقێنەرە. ئەو شەریکانەی وا بڕیار بوو تایبەتی بن خزمەتیان بە هیچ ئامانجێک نەدەکرد و بە هیچ لەونێک ئەو ئەرکانەی لە سەریان بوو ئەنجامیان نەدەدا و ببون بە مشەخۆرێک بۆ ولات و دەوڵەت – کە دەبێت بڵێن خەڵکی داماوی پێروو بوون. – لە حاَلێکدا کە ئەو شەریکانەی کە لە کێبڕکێدا سەرکەتبوون، وەکوو شەریکە بێلژژیکیەکان، دەبوایەت دەسمایەکی نوێ بچەنن و لە ئاری کووپا بمێننەوە. جگە لەمەش ئەوان زەنجیرەیەک دەسمایەی زیادەیان پێشنیار کردبوو، و ئەوان مەبەستیان ئەوە بوو کە سوودێکی زۆر بگەیەنن بە شارەکە، بەلام خەڵکی فەریب خواردووی دەستی فووجی مووری ئیتر بڕوایان بەو شتانە نەمابوو. ئەمە ئەو شتەیە کە لە زۆربەی وڵاتانی ئەمریکای لاتین روویداوە. چاکسازی روویداوە بەلام لە سەر بنەمای لیبێراڵیزم نەبووە، بەڵکوو کاریکاتێرێک بووە لە چاکسازی لیبێڕاڵی. ئێمە ئەوە دەزانین بەڵام ئەو خەڵکە نەزانە کە رێژەیەکی زۆریان لە مشتومڕێکی دڕندانەدان تەنیا بۆ ئەوەی زیندوو بمێنن و زیندانی کراون، ئەوە نازانن چونکوو ئەمریکای لاتین، و وتنی ئەم خاڵە زۆر دڵتەزێنە، لەم دەهە کۆتائیانەدا زۆرتر فەقیر بووە و لە چەند ولاتێکدا بەتایبەت ئەمە دڵتەزێنترە. پێویست بە پاڵاوتنی سیاسەت کارێل ئالبێرتۆمۆنتز شتێکی وتووە کە بە بۆچوونی من زۆر راستە؛ ئێمە دەبێت کەمێک سیاسەت خاوێن بکەینەوە؛ گەشەکردن بۆ وڵاتەکان مومکین نییە ئەگەر ئەو کەسانەی بەرپرسایەتی سیاسیان هەیە کەسانێک بن وەک ئالێمان(نیکاراگۆئێ)، چاوز(ونزۆئێلا)، فووجی مووری(پێروو)، خراپکارە راستەقینەکان، دزە راستەقینەکان کە دزە دەکەنە نێو دەوڵەت، هەروەها کە دزەکان دەڕۆنە نێو ماڵەکان تاکوو بە دزی کردن لە زووترین کاتدا خۆیان دەوڵەمەند بکەنەوە. سیاسەت چۆن دەتوانێت ئامانجێک بێت بۆ کەسانی ئارمانگەرا؟ گەنجەکان بە شێوەیەکی سروشتی بۆ سیاسەت وەک دزی دەڕوانن و تەنیا رێگایەک کە دەتوانێت سیاسەت خاوێن بکاتەوە ئەوەیە کە کەسانی باش رێگە بداتە نێو خۆی. کەسانێک کە دز نەبن، کە درۆزن نەبن. ماریا ڤارگاس لیۆتسا نووسەرێکی پێرووییە کە لە ساڵی 1990 نەیتوانی بۆ کاندید کردنی خۆی بۆ سەرک کۆماری پێروو سەرکەوێت. ڤارگاس ئێستاکە وەک بەرێوبەری F E L خەریکی چالاکیە. سەرچاوە: http://www.cheragheazadi.org/content/view/404/30 |